ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران - وێنە؛ ئەرشیف
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
“دەبێ ئاسایشی سنوورەکانی ئێران و عێراق بپارێزین”
شۆڕش قادری
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای پاراستنی سنوورەکانیان لەگەڵ عێراق دەکات و دەشڵێت، ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابن.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “ئاسایشی سنوورەکانی ئێران و عێراق گرێدراوی یەکن و گرنگە بیانکەینە سنووری پارێزراو و دۆستایەتی، لە سەردانەکەی قالیبافیش بۆ بەغدا گفتوگۆی باش لەو بوارەدا ئەنجام درا”.
دەربارەی گەمارۆ ئابوورییەکی واشنتن بۆ سەر تاران، بەقایی دەڵێت، “ملکەچی هیچ فشارێک نابین و هەر جۆرە هاوکارییەکی ئەمریکاش دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دووبارەبوونەوەی گەمارۆکان هیچ کاریگەرییەک لەسەر ئێران دروست ناکات، جگە لەوەی کە زیان بە بازرگانی و ئابووری نێودەوڵەتی دەگەیەنێت.