زانکۆی سلێمانی پێی هەستاوە
پاراستنی منداڵ لە مەترسی سۆشیال میدیا دەکرێتە پڕۆژەیاسا
ئەحمەد مستەفا
زانکۆی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، دەستپێشخەریی داڕشتنی پڕۆژە یاسایەکی نیشتمانی بۆ پاراستنی منداڵان لە مەترسییەکانی سۆشیاڵ میدیا خستووەتەگەڕ.
ئەوەش، لە چوارچێوەی رۆڵی کاریگەری زانکۆی سلێمانی وەک ناوەندێکی ئەکادیمی لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە ماڵپەڕی فەڕمی زانکۆکە ئەمڕۆ 24.8.2026 دانراوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەم پڕۆژە یاسایە لەسەر بنەمای رەشنووس و هەوڵە زانستییەکانی، چرۆ شەهاب مامۆستای زانکۆی سلێمانی ئامادەکراوە، تا وەک بەرهەمێکی ئەکادیمی خزمەت بە پاراستنی خێزان و کۆمەڵگە بکات.
ئەم دەستپێشخەرییە وەک هەنگاوێکی نیشتم لەلایەن، ڤیژن فاوەندەیشن و وەزارەتی کارە وە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق جێبەجێدەکرێت.
زانکۆکە دەڵێ، لەو چوارچێوەیەدا، کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە لیژنەی ئامادەکار کردووە و ئامادەییی تەواوی وەزارەتەکەی دەربڕیوە بۆ سەرپەرشتیکردنی داڕشتنی یاسایی پڕۆژەکە و ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نیشتمانیی هۆشیارکردنەوە.