ژووری بازرگانی ئاسانكارییان بۆ دەكات

بازرگانانی هەولێر دەتوانن لە لەندەن بەشداریی پێشانگای خۆراک بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ خواردن و خواردنەوە و بازرگانی تاکەکەسی لە شاری لەندەن لە بەریتانیا دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەن كارەكانی هەولێریش دەتوانن بەشداریی بكەن.

كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ژووری بازرگانیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025 لە لێدوانێكدا بە تۆڕی 964ی وت، پێشانگەكەی لەندەن لە ماوەی نێوان 17 بۆ 19ی مانگی ئاداری داهاتوو دەكرێتەوە، بازرگانانی هەولێریش، ئەوانەی ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرن، دەتوانن لە رێگەی ئەوانەوە بەشداریی بكەن.

وتیشی، لە رێگەی تۆڕی 964ەوە بازرگانان، خاوەن کار، خاوەن کۆمپانیا و پیشەوەرانی ئەندام لە ژوورەکەمان (لە هەمان سێکتەری پێشانگا) ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن زانیاری زیاتر بزانن و بەشداربن لە پێشانگاكە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر- بەشی پەیوەندییەکان بکەن بۆ كارئاسانی و رێكخستنی بەشداریكردن.

كامەران محەمەد ئاشكرای كرد دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داواكاری رۆژی 30ی ئەم مانگەیە.

لە بارەی چۆنیەتی كارئاسانی بۆ خاوەن كار و بازرگانانی هەولێر، ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دەڵێت: “30 هەزار كەس لە ژووری بازرگانی ئەندامن، كە بازرگان و خاوەن كار و خاوەن پرۆژە و كاسبكارن، بۆ پێشانگاكان دەتوانین ئاسانكاریی پێدانی ڤیزا و چۆنیەتی رێوشوێن و نووسراوی پاڵپشتییان بۆ بكەین، جگە لەوەش ئێمە وەک ژووری بازرگانی نامانەوێت هەر خۆمان بەشداریی بكەین و حەزدەكەین بازرگان و خاوەن كارەكان و كاسبكاران بەشداریی بكەن و پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە دروست بكەن”.

بازرگانانی هەولێر دەتوانن  لە لەندەن بەشداریی پێشانگای خۆراک بكەن

ژووری بازرگانانی هەولێر و ئورفا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن...

ژووری بازرگانانی هەولێر و ئورفا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن