چی بووە؟

عێراق بڕیارێكی ژاپۆن بۆ گەشتکردنی وڵاتەکەی بەرزنرخاند

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، حکومەتی ژاپۆن بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی هۆشداری گەشتکردنی بۆ 9 پارێزگای عێراق داوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئاستی هۆشداری بۆ پارێزگاكانی بابل، کەربەلا، نەجەف، دیوانیە، قادسیە، بەسرە، موسەننا، زیقار و میسان بۆ ئاستی سێیەم دابەزیوە.

ئەمەش رێگە بە گەشتکردن و نیشتەجێبوون لە حاڵەتە پێویستەکاندا دەدات، بە تایبەتی بۆ هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەم هەنگاوەی بە نیشانەیەکی ئەرێنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ژاپۆن وەسف کردووە و بەرزی نرخاندووە، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، گەشەپێدان و کەلتوور.

هەروەها وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتە هاوبەشەکان، بۆ پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی هەڵسەنگاندنی هۆشدارییەکانی گەشتکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق.