کارەبای نیشتمانیان بۆچوو

لە کۆتا شەوی ساڵدا ئاواتەکەیان هاتەدی و گوندەکەیان رووناک کرایەوە

شۆڕش قادری

لە دەقەی 90ـدا دانیشتووانی گوندی سەرمۆرد لە قەزای دوکان ئاواتەکەیان هاتەدی و لە کۆتا شەوی ساڵدا کارەبای نیشتمانیان بۆچوو و ماڵەکانیان رووناک کرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 31.12.2024 توانیویانە بە راکێشانی هیڵی 11 کی ڤی و بە درێژی 6.2 کیلۆمەتر و دانانی محاویلە بەشێوەی راستەوخۆ، کارەبای نیشتمانی بگەیەننە گوندی سەرمۆرد و گوندەکە رووناک بکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بری 100 ملیون دینار لە تێچووی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای برودکاستـەوە دابینکراوە بۆ ستون و نەگەیەنەرەکان و  93 ملیۆن دیناریشی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بووە، ستون و تەل و پێداویستییەکانی دیکەش لەلایەن سیانەی سورداشەوە دابینکراوە.