دەیانویست لە بۆرییەکی 16 ئینجی ئاو ببەن
هەوڵێکی گەورەی دزینی ئاو لە سۆران ئاشکرا بوو “چاڵیان هەڵکەندبوو”
فەرهاد حەسەن
ئاوی ئیدارەی سۆران دەڵێت، بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی ئاو دەکەن بەڵام ئەمجارە، لەیەکێک لە گەڕەکەکان سەرپێچییەکی گەورەیان ئاشکرا کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو، چەند كەسێك لە گەڕەكی شەهیدانی بارزان هەوڵیانداوە بە هەڵكەندنی زەوی بگەنە بۆرییەكی سەرەكیی 16 ئینجی سەر بە حەوزی فەرماندە و ئاوی لێوەربگرن، بەڵام دەڵێت “تیمە تایبەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی بە خێرایی گەیشتنە شوێنەکە و رێگرییان لە تەواوبوونی ئەو كردارە كرد”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران دەڵێت، بەئاسانی لەو کەسانە خۆشنابن کە ئەم کارەیان کردووە، بۆیە هەنگاوە یاسایییە پێویستەكانیان بەرامبەر سەرپێچییكاران دەستپێكردووە، هەر ئەوەش نا، ئەو وەستایەشی كە بەشداری لە ئەنجامدانی ئەو كارەدا هەبووە، بۆ وەرگرتنی سزا و بەدواداچوونی یاسایی رەوانەی دادگا كراوە”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، كە پاراستنی سەرچاوە و تۆڕەكانی ئاو ئەركێكی هاوبەشی هەمووانە و هیچ جۆرە زێدەڕۆییەك لەسەر سامانی گشتی قوڵ ناكرێت، چونكە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر خزمەتگوزارییەكان و بەرژەوەندی هاوڵاتیان هەیە.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هەر كاتێك شاهیدی هەر جۆرە سەرپێچییەك یاخود دەستدرێژییەك بۆ سەر تۆڕەكانی ئاو بوون، بە خێرایی ئاگاداری هێڵی گەرمی لیژنەی زێدەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بكەنەوە، بەم ژمارە موبایلە:
07511232020