شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

لەسەر پردی پیشەسازی کەرکوک پیکابێک کەوتە خوارەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پیکابێک لەسەر پردی پیشەسازی کەرکوک کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22.6.2026 روویداوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب تۆیۆتا بەهۆی خێرای لێخوڕینەوە لەسەر پردی ناوچەی پیشەسازی و ناحیەی تازە کەتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

شۆفێرەکە ناوی کەڕار یوسفە  و تەمەنی 30 ساڵە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری