گەرماکە بەتین تر دەبێت و تۆزێکی خۆڵیش روو لە کوردستان دەکات
خۆڵەکە زۆر خەست نابێ
گەرماکە بەتین تر دەبێت و خۆڵبارینیش دەستپێدەکات
شۆڕش قادری
گەرماکە بەتین تر دەبێت و تۆز و خۆڵێکی سووکیش ئاسمانی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و گەرماکەش کەمێکی دیکە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا تۆزوخۆڵێکی سووک روو لە کوردستان دەکات و لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم کەمێک خەست تر دەبێت، بەو هۆیەشەوە مەودای بینین لە هەندێک شوێن بۆ 4 بۆ 6 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ تاوەکو شەو خێرایی با چاڵاک دەبێت بەجۆرێک لەهەندی ناوچە وەک باشوور و رۆژئاوای هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ سەرووی 30 کم لە کاتژمێرێکدا.
لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتەوە 46 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 31پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی