پاسێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون – وێنە؛ بۆ 964 نێردراوە
لەسەر رێگای تەکیە – ئاغجەلەر
پاسێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
لەسەر رێگای تەکیە – ئاغجەلەر لە سنووری ناحیەی چەمچەماڵ پاسێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.
شێرزاد محەمەد لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای تەکیە بۆ ئاغجەلەر پاسێک و پیکابێک پێکیانداداوە و پاسەکە وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون، تا ئێستا ناسنامەی بریندارەکان نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری