تا شەممە دەخایەنێت

كەشناسیی عێراق: سبەی كەشوهەوا باراناوی دەبێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی كەشناسیی عێراق دەڵێت، سبەی كەشێكی باراناوی دەستپێدەكات و تا رۆژی شەممە درێژەی دەبێت.

دەستەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لە سبەی پێنجشەممە كەشێكی باراناوی روو لە ناوچەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای عێراق دەكات و نەرمەبارانیش دەبارێت، كە لە هەندێكدا بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.

هەروەها دەڵێن، “ئەو رەوشەی كەشوهەوا سەرتاسەری عێراق و هەموو شارەكان دەگرێتەوە، تا رۆژانی هەینی و شەممەش درێژەی دەبێت”.

ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی كوردستان، پلەی گەرما لە كوردستان بەرزدەبێتەوە و ئەم دوو رۆژە کەشەکە گونجاو و سەقامگیر دەبێت و تەنیا سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆك كەشەكە لە هەندێك كاتدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و کەشەکە سەقامگیر دەبێت

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و کەشەکە سەقامگیر دەبێت