"شوێنم بۆ چوار خێزان گرتووە"
لە ئێستاوە هاوڵاتیان لە قوڕەگۆی رانیە شوێنیان بۆ سبەی گرتووە
964+
فەرمان مەلا حەسەن- رانیە
کەشناسی پێشبینی جەوێکی خۆشی بۆ سبەی کردووە و هاوڵاتیانیش لە ئێستاوە بۆ سبەی لە سەیرانگای قوڕەگۆی شوێنیان گرتووە، تا سەیرانێکی خۆش بکەن.
هاوکار مستەفا بە 964ی وت، لە ئێستاوە هاتووین شوێن بۆ چوار خێزان بگرین و شەو لێرە دەمێنینەوە، چونکە سبەی بەیانی شوێنمان دەست ناکەوێت و قەرەباڵغ دەبێت.
هاوڵاتیان دەڵێن، شوێنەکە خۆشە و لە ئاوەوە نزیکە، بەڵام سبەی قەرەباڵغ دەبێ و شوێن نامێنێ، گلەییشیان لە خزمەتگوزاری سەیرانگاکان هەیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح