"ئەو رۆژە جەژنە کە ئیشمان هەبێ"

کرێکارانی رانیە پشوو نادەن

964+

فەرمان مەلا حەسەن – رانیە

بەشێکی کرێکاران لە رۆژی 1ی ئایار پشوو نادەن و ئەوان ئەو رۆژە بە جەژن دەزانن کە کاریان هەبێت.

لە مەیدانی کارکردنی کرێکاران لە رانیە عوسمان حەسەن، زیاتر لە 35 ساڵە کرێکارە بە 964ی وت، “دۆخی کرێکاران خراپە، لە بەر بژێوی ژیانمان ناتوانین پشوو بدەین و ئەو رۆژە جەژنە بۆ ئێمە کە کار هەبێ”.

له کاتی قسە کردنیدا بۆ 964 عوسمان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بۆ هات و بە دڵ خۆشیەوە وەڵامی دایەوە، کاتێک پەیامنێری 964 لێی پرسی کێ تەلەفۆنی بۆ کردی، بە زەردەخەنەیەوە وتی “هاوڕێیەکم بوو دەڵێت دەچین بۆ کار”.