خواستی دایک و باوکیان پێوەرە
دایەنگە ناحکومییەکان تەنیا سێ رۆژ دەوام رادەگرن بۆ پشوو
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ئەم پشووی سەری ساڵە، دایەنگە ناحکومییەکان تەنیا سێ رۆژ پشوویانە و ماباقی رۆژەکانی دیکە دەوام دەکەن، ئەم هەواڵە بۆ ئەو دایک و باوکانایە، کە منداڵەکانیان لە دایەنگەی ناحکومین.
بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدان و کاروباری کۆمەڵایەتی سلێمانی دەڵێت، رۆژانی 25 و 31ی مانگی 12 و هەروەها 1.1.2024 تەنیا لە دایەنگە ناحکومییەکان پشوو دەبێت، رۆژەکانی دیکە دەوام ئاساییە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ سێشەممە 24.12.2024، لە زاری بەنان وەهاب، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان ئەو بڕیارانەی لە پێگەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت، پاش به‌دواداچوونمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئەو بڕیارانە دراون و رۆژه‌كانی تر ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، لەسەر بنەماى خواستى دایک و باوکى منداڵان، به‌ڵام دایه‌نگه حكومییه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی فه‌رمانگه‌كان پشووه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
ئەوە لە کاتێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ، لە رۆژی 25.12.2024 بۆ 2.1.2025 پشووی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان راگەیاندووە.