قەرەخەرمان هۆکار بووە
لە گوندی تەنگیسەری قەرەداغ ئاگرێك كەوتەوە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئاگرێک لە گوندی تەنگیسەری قەزای قەرەداغ کەوتەوە و نزیکی 50 دۆنم پوشوپەڵاش و 200 داری بەڕووشی هەڵپروکاندووە و پۆلیسیش بە تۆمەتی هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە کەسێکی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن.
مقەدەم عەبدوڵاحسێن بەڕێوەبەری دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە 964ـی وت، ئاگرەکە ئێستا کۆنتڕۆڵ کراوە و خەڵکی گوندەکە خەریکی دروست کردنی قەرەخەرمان بوون و گومان دەکرێت لەوەوە ئاگرەکە سەری هەڵدابێت.
وتیشی، بەهۆی ئاگرەکەوە 50 دۆنم پوشو پاوان و نزیكەی 200 داری بەڕوو كە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵدایە سووتاون و هاوڵاتییەکیش بە تۆمەتی کە خەریکی دروستکردنی قەرەخەرمان بووەو گومان دەکرێت دەستی هەبووبێت لە کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر