تیمەکانی چاودێری زیادەڕۆیی و ژینگەپارێزی پشوو وەرناگرن
شارەوانی ئاکرێ پلانی رۆژەکانی پشووی سەری ساڵی دانا
964+
ژێوار خدر
سەرۆکایەتی شارەوانی ئاکرێ، پلانی رۆژەکانی پشووی سەری ساڵی دانا و دەڵێت تیمەکانمان لە ماوەی پشووەکاندا لە ئامادەباشیدا دەبن.
بڵند زێباری، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێشەممە 24.12.2024، کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا سەبارەت بە میکانیزمی کار کردنمان لە رۆژەکانی پشوودا، بڕیارە لە 11 رۆژی پشوودا تیمەکانی چاودێری زیادەڕۆیی شارەوانی بەردەوام لە چاودێری کردنی سنوورەکەدا بن، بەمەبەستی رێگریکردن لە هەر زیادەڕۆییەک کە لەلایەن هاوڵاتییانەوە دەکرێت، لە دروستکردنی خانوبەرە و بینا، چونکە هاوڵاتییان رۆژە پشووەکان بە دەرفەت دەزانن بۆ ئەنجامدانی ئەو زیادەڕۆییانە.
وتیشی، جگە لە تیمەکانی زیادەڕۆیی، تیمەکانی ژینگەپارێزیش لە ماوەی پشووەکاندا دەوامی ئاسایی خۆیا دەکەن، لەپێناو رێگری کردن لە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە ناوچەکە، جگە لە رۆژانی هەینی و رۆژی سەر ساڵ هەموو رۆژێک لەکاردا دەبن.