پردەکە لە هەولێرە و رێگای 15 گوندی بەسەرەوەیە
بارانبارین و لافاو مەترسی بۆ سەر پردێکی گەڕەکی سەرکارێز دروستبووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی بارانبارین و لافاو مەترسی بۆ سەر پردێکی گەڕەکی سەرکارێز لە هەولێر دروستبووە و تەنیشت پردەکە رۆچووە.
پردەکە کەوتووەتە سەر رێگای هەولێر – مەخموور و رێگای زیاتر لە 15 گوندی بەسەرەوەیە، دوو هەفتە لەمەوبەر شارەوانی شەش، بەهۆی رووخانی بەشێكی پردەكە، شەقامەكەی داخستبوو و خۆڵیان لەشوێنی رووخانەكە كردبوو، ئەمڕۆ بەهۆی بارانە بەخوڕەکە، خۆڵەکە ئاو بردی و تەنیشتی پردەکە بەتەواوەتی بۆش بووە.
پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و دیمەنەکانی تۆمار کردووە، وەک دەردەکەوێ ئەگەر بەزوویی چارە نەکرێت، رێگاکە پەکی دەکەوێ و گوندنشینانی ئەو سنوورە تووشی کێشە و گرفت دەبن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری