دوو هەزار و 70 کەس فەرمانیان هەیە

لە ئاکرێ ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە قەزای ئاکرێ ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دەکرێت، کە لە ساڵی 2010 تا سەرەتای ساڵی 2014 فەرمانی وەرگرتنیان هەیە.

ئەوانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییەکانیان هەیە ژمارەیان دوو هەزار و 70 کەسە.

بڵند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ بە 964ـی وت، “جگە لەو ژمارەیە بڕیارە لە لایەن حکومەتەوە ناوی زیاتر و نوێمان بۆ بێتەوە بۆ ئەوەی زەوییان بەسەردا دابەش بکەین، ئەوانەی ناویان لای ئێمەیە هەموویان فەرمانبەر، کەمئەندام، نەخۆشانی تالاسیمیا، پێشمەرگە، هاولاتی ئاسایی و زیندانییانی سیاسین”.

وتیشی، “ناوچەی سماقۆکێ نزیک زالگەی ئاکرێمان ئامادە کردووە بۆ دابەشکردنی زەوییەکان و دەمانەوێ چوار هەزار زەوی ئامادە بکەین بۆ ئەوەی ئەگەر ناوی زیاترمان بۆ هات زەویمان هەبێت و ئامادە بێت”.

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ ئاشکراشی کرد، دوای ئامادەکردنی زەوییەکان چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی شارەوانی دەکەن بۆ دابەشکردنیان بەسەر ئەو کەسانەی فەرمانیان هەیە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی...

لیژنەیەک رێگەنادات مارکێت و دوکانەکانی ئاکرێ زیادەڕۆی بکەن