رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیەک لە کارتی نێشتیمانی سلێمانی.وێنە بەڕێوەبەرایەتییەکە
هیچ فەرمانگەیەکیان مامەڵە رایی ناکەن
سبەینێ سەردانی کارتی نیشتمانیی سلێمانی مەکەن
توانا نەقی
بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم سبەی بەڕێوەبەرایەتیی کارتی نیشتمانیی سلێمانی و فەرمانگەکانی کارناکەن، بەهۆی جەردی ساڵانەوە، بۆیە داوا دەکەن کەس سەردانیان نەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 کارتی نیشتمانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵانە، هەڵگرتنی سەرەتاكان، ئەنجامدانی ئاماری ساڵانە و پاكتاوكردنی كاروباری ژمێریاری، سبەینێ سێشەممە 24.12.2024 دەوام رادەگرن و کەس سەردانیان نەکات.
دەشڵێت، هەر لە بەرێوەبەرایەتییەکە نا، بەڵکو لە سەرجەم فەرمانگەکانیان ئیشوکار و مامەڵەی کارتی نیشتمانی رادەگرن، بۆیە واباشە کەس سەردانی هیچ فەرمانگەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی نەکات.