چی روویدا؟

ترەمپ دەڵێت گفتوگۆ نەوەستاوە و ئێرانیش پەلاماریدا

توانا نەقی

لەلایەک ترەمپ دەڵێت گفتوگۆ نەوەستاوە لەگەڵ ئێران و لەلایەکی دیکەشەوە هەر دەیەوێت هورمز ئازاد بکات و کەشتیش دەردەکات، لەولاشەوە ئێران دەست دەوشێنێت و ئەم بەرەبەیانە هێرشی کردووتە سەر کوەیت و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، جا هەموو ئەوانە و چەندین هەواڵی دیکە کە لە دوینێشوەوە روویداوە بە کورتی خراوەتەڕوو چاوی پیادا بخشێنن.

– بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان ئەوەیان بڵاو کردووتەوە کە ئێران دەستی لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و هێرشی بۆسەر بەشێكی لە وڵاتانی خەلیج دەستپێکردووە و موشەک و درۆنی رەوانە کردووە.

– هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی کوەیت: موشەک و درۆنەکانی ئێڕان گەیشتووەتە فڕۆکەخانە و هەموو گەشتەکانیان رەوانەی فڕۆکەخانەی دیکە کردووە و حاڵەتی لەناکاو مەترسییان راگەیاندووە.

– فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ئێکس رایگەیاند، کەشتییەکی بازرگانیان لە کەنداوی عەرەبی لەکارخست کە بەرەو دوورگەی خارگ بەڕێکەوتبوو

– ترەمپ: ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وەستاوە دوورن لە راستییەوە؛ تەنانەت ئەمڕۆش لەگەڵ ئێران قسەمان کردووە

– رۆیتەرز: مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەمریکا رێگەنادات هەر ئێرانییەک کە پەیوەندیی بە سوپای پاسدارانەوە بێت خۆیان لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی وڵاتەکە جێگیر بکەن و بێنە ئەمریکا.

– سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: پێشتر هۆشداریمان دابوو کە ئەگەر رووبەڕووی دەسترێژی بینەوە وەڵاممان جیاواز دەبێت، ناسەقامگیرکردنی گەرووی هورمز باجکی قورسی بۆ ئەمریکا دەبێت.

– سێنتکۆم: هەموو ئەو هەواڵانەی کە باس لە هێرشی موشەک و فڕۆکەی بێفرؤکەوان دەکات بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە بەحرەین و بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا دوورە لە راستییەوە و هەموو هێرشەکان شکستیان هێناوە و بە وەریاییەوە رووبەڕوویان دەبنەوە.

– رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆ دەڵێت: هێرش بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی بەراکە لە ئیمارات پێشێلکردنی بڕێارەکانی ئەوان و نەتەوە یەکگرتوەکانیشە.

ئەم هەواڵانەش هەیە پەیوەستن بە عێراق و هەرێمی کوردستان:

-دوای سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، هەریەك لە عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی کە سه‌ر به‌ قه‌یس خه‌زعه‌لییە، لەگەڵ كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سەر بە شبل زيدیە بڕیاری چەك دانانیاندا و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ستایشی هەڵوێستەكەیان دەكات و هەنگاوەكەیان بە ئەرێنی بۆ بونیادنانی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا ناودەبات.

-تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق لەسەر گەڕاندنەوەی چەکەکانی دەستی گرووپە عێراقییەکان بۆ حکومەت پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم وێنەی دووەم حاجی کوردی بڵاوکردەوە کە ئەمساڵ دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی حه‌ج له‌ شاری مه‌ككه گیانی لەدەستداوە

– وەزیری دارایی و ئابوری لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی “هەژماری من” رایگەیاند، پڕۆژەکە لە چەند مانگی داهاتوودا بە تەواوی دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتەکەیان و بەپێی ئامارەکانیش تاوەكو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 168 هەزار موچەخۆر تۆمار کراون و 800 هەزار کەس موچەی مانگی پێنجیان لە رێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە وەرگرتوە.

– درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڤیكترا خۆیی كێشا بە دارەكانی پێش سایلۆیی مەخموور، كاروان تۆفیق شایەدحاڵی رووداوەکە بە 964 وت” ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە دارەكانی نێوان شەقامەکە و بەهۆیە سێ کەس بریندار بوون.