"بڕیاری خەرجکردنی ئەو پارەیە دراوە کە بۆ لیژنەکانی تەندروستی نێردراوە"

وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک لەسەر قسەکانی سۆران عومەر بڵاودەکاتەوە

964+

شۆڕش قادری

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک لەسەر قسەکانی سۆران عومەر بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بڕیاری خەرجکردنی ئەو پارەیە دراوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ لیژنەکانی تەندروستی نێردراوە و هیچ کێشەیەکی نییە.

"عێراق نزیکەی 10 ملیار دیناری داوە بە هەرێم بۆ ئەو لیژنانەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجامداوە"

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.12.2024 سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە،  “لە 8.10.2024 وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (190677) بڕی نۆ ملیار و 90 ملیۆن و 765 هەزار دیناری رەوانەی هەرێم کردووە بۆ ئەو لیژنانەی تەندروستی پارێزگاکانی هەرێم، کە هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە، بەڵام تائێستا هەرێم پارەکەی دابەش نەکردووە بەسەر ئەو کارمەند و پەرستارانەدا”.

سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “بە پێویستی دەزانین بۆ رای گشتی رایبگەیەنین کە راستەوخۆ دوای تەمویلی ئەم پڕۆژەیە لە مانگی 10ـی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی، رێکارەکانی دارایی ئەنجام دراوە و پێش چوار رۆژ، بڕیاری خەرجکردنی لە وەزارەتی تەندروستی دەرچووە و بانکەکانی پەیوەندیدار ئاگادار کراونەتەوە و هیچ کێشەیەکی نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی کە سۆران عومەر باسی کردووە، بۆ هەموو عێراقە کە هاوشێوەی کوردستان تازە رێکارەکان چووەتە بواری جێبەجێکردن نەک تەنها هەرێمی کوردستان.

بە قسەی سەرکار سورچی ئەو هەڵمەتی کوتانە لە بەهاری ئەمساڵ و لە ماوەی 10 رۆژدا ئەنجام دراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە رێکاری یاسایی بۆ نا...

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە رێکاری یاسایی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم 

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك رێنمایی بۆ رۆژانی سەرژمێر...

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەك رێنمایی بۆ رۆژانی سەرژمێری راگەیاند