150 تەختى خەواندن
لە 70%ـی کارەکانی پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە تەواو بووە
964+
وریا فەتاح
کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەولێری پایتەخت بەردەوامە و لە ئێستادا لە 70%ـی تەواو بووە.
نەخۆشخانەكە لە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی پێك دێت و تاقیگەیەك
بەپێى راگەیەندراوى پارێزگاى هەولێر، نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت و لە پێنج نهۆم پێك دێت. لە رووی توانای لەخۆگرتنەوە، 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی تایبەت بە وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی تێدا دەبێت.
روونیشى کردووەتەوە کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، نەخۆشخانەکە دەبێتە سەنتەرێکی پێشکەوتووی پزیشکی و چەندین تەکنەلۆژیای نوێی تێدا بەردەست دەبێت، لەوانە: ئامێرەکانی ئێم ئاڕ ئای (MRI)، سیتی سكان، پێت سكان، چارەسەری تیشك، وێنەگرتنی گاما، هەروەها بەشی تایبەت بە چاندنی مۆخی ئێسك و تاقیگەیەكی زۆر پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت.
پڕۆژەی دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە، کە دەبێتە گەورەترین سەنتەری شێرپەنجە لە عێراق و هەرێم، لە 18ـی ئەیلوولی 2024 بەردی بناغەی بۆ دانرا و بڕیارە بە خێراترین کات بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەرکی نەخۆشانی شێرپەنجە.