لەماوەی چوار ساڵدا

زیاتر لە 180 هەزار کرێکاری نوێ لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

فەرهاد حەسەن

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 180 هەزار کرێکاری نوێ لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و لە ئێستاشدا ژمارەی تۆمارکراوان بۆ سەرووی 303 هەزار کرێکار هەڵکشاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO)، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کرێکاران و خاوەنکاران، داتای پێنج ساڵ هاوبەشییان لە بواری دەستەبەری و پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان پێنج سالێ رابوردیان راگەیاندن و جەختیان لەسەر بەردەوامبوون لە هەنگاوەکانی داهاتوو کردەوە.

بەپێی ئەنجامەکان، ژمارەی کرێکارانی تۆمارکراو لە سیستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە ساڵی 2021 بریتی بووە لە 120 هەزار و 26 کەس و لەساڵی 2025 یش گەیشتووەتە 303 هەزار و 619 کرێکار، کە نیشانەی زیادبوونی زیاتر لە دوو هێندەی ژمارەی تۆمارکراوەکانە.

ژمارەی ژنانی تۆمارکراو زیاتر لە سێ هێندە زیاد بووە و بەشداریی ژنان لە کۆی تۆمارکراواندا لە نزیکەی یەک لە هەر حەوت کەسەوە بۆ یەک لە هەر پێنج کەس بەرز بووەتەوە.

لایەنە پەیوەندارەکانی ئامادەبوو جەختیان لەسەر بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان کردەوە، پلاتفۆرمی پۆرتاڵی کار وەک ئامرازێکی گرنگ بۆ پەیوەستکردنی کارخوازان و باشترکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی بازاڕی کار ناسێنرا.