560 ملیار دینارى تێدەچێت

پڕۆژەى دوسایدى هەولێر – کۆیە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە

964+

وریا فەتاح

بە تێچووى 560 ملیار دینار، پڕۆژەى رێگاى دووسایدى هەولێر- کۆیە، کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە و دوو ساڵ لەمەوبەریش وەزیرى ئاوەدانکردنەوە وتبووى، بە زووترین کات کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێدەکاتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بڵاوى کردەوە، رێگاى دووسایدى هەولێر کۆیە، پڕۆژەکە ستراتیژییە و گرنگییەکى سنوورى هەولێرە و درێژییەکەى 40 کیلۆمەترە.

وەک باسى دەکات، پڕۆژەکە بریتییە لە فراوانکردن و تەواوکردنى قۆناغى یەکەم و دووەمى رێگاکە.

ئاشکراشى کردووە، تێچووى پڕۆژەکە 560 ملیار و 443 ملیۆن و 225 هەزار دینارە.

رۆژى 16ـى تشیرینى یەکەمى 2022، لەکاتى کردنەوەى پڕۆژەیەکى رێگاوبان لە کۆیە، دانا عەبدولکەریم لە وەڵامى کارکردن لە پڕۆژەى دووسایدى هەولێر کۆیە وتى،”ئەوە رێگایەکی ستراتیژییە و ھاوکات بەشێکیشە لە دووسایدی ھەولێر – سلێمانی، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2011ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبوو تا ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام تەواو نەکراوە. لە ئێستاشدا بەھۆی بارودۆخی داراییەوە، حکوومەت ناتوانێت بودجەی پڕۆژەکە دابین بکات کە 360 ملیار دینارە، بەڵام وەک وەزارەت لە گفتوگۆداین لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە بەشێوەی قەرزی درێژخایەن.”

لە ئێستادا رێگاى هەولێر بۆ کۆیە کە بەشێکى هاتوچۆى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕینیشى بەسەرەوەیە، رێگایەکى یەک سایدە و بەهۆى قەرەباڵغییەوە کەم رۆژ هەیە رووداوى هاتوچۆى تێدا روونەدات.

جێگری پۆلیسی گشتی هەرێم بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدە...

جێگری پۆلیسی گشتی هەرێم بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا