سوتانى پاسێک لە سنوورى ئیدارەى سۆران.
تەنیا لە هەولێر
لە ماوەى چوار ساڵدا 1218 ئۆتۆمبێل سووتاون
وریا فەتاح
بەپێى ئامارەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر، لە ماوەى چوار ساڵ (2021، 2022، 2023، 2024)، هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون و زۆرترینیشى ساڵى پار بووە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، ئامارى سووتاندنى ئۆتۆمبێلى لەمساڵ و سێ ساڵى رابردوو راگەیاند و بەپێى ئامارەکە دەردەکەوێت لەمساڵدا 293 ئۆتۆمبێل لە سنوورى هەولێر سووتاون و زۆرترینیشى پار بووە کە 328 ئۆتۆمبێل سووتاون.
ئامارى سووتانى ئۆتۆمبێل لە چوار ساڵدا بەم شێوەیەیە:
2021: 289 ئۆتۆمبێل سووتاون
2022: 308 ئۆتۆمبێل سووتاون
2023: 328 ئۆتۆمبێل سووتاون
2024: 293 ئۆتۆمبیل سووتاون.
وەک ئەوەى شاخەوان سەعید بە 964ـى وت،”ئامارەکان تەنیا هى سنوورى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەولێرن”.