عەلی زەیدی:
رێککەوتووین لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و پەکەکە لە عێراق
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی لە “سەروەریی عێراق” راگەیاند و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد رێککەوتوون لەسەر کشانەوەی سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی لە کۆنفرانسی “رۆژی سەروەریی” بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەند بەرپرس و سیاسەتمەدارێکی دیکە قۆناغێکی نوێی لە سەروەریی عێراق راگەیاند و تێیدا چەند دەستکەوتێکی سەرەکی بۆ بەدیهاتنی سەروەریی تەواوی دەوڵەت راگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو سەروەرییەی ئەمڕۆ عێراق پێیگەیشتووە خۆی دەبینێتەوە لە کشانەوەی سەرەجەم هیزە بیانییەکان و کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق، هەروەها رێککەوتوون لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق.
لە بەشیکی دیکەی وتارەکەیدا عەلی زەیدی باسی لە پێشمەرگە کردووە و بە یەکێکی دیکە لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی پایەکانی بەدیهاتنی سەروەریی دەوڵەت ناوزەندی کردووە، ئەویش “یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیە بۆ پتەوکردنی یەکگرتوویی ئاسایش و بڕیاردانی سەربازیی.