دوای هەموو ناوچەکانی تر کەوت
لە کۆتا رۆژی پاییزدا شارەوانی مەخمور ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین دەکات
964+
شۆرش قادری
وا پاییز کۆتایی هات، تازە بە تازە شارەوانی مەخمور ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 سەرۆکایەتی شارەوانی مەخمور چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی بارانبارین، دەستکرا بە پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەكان”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی پاییزە و چەند مانگێکە لە هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی کوردستان ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین کراوە و رێڕەوە ئاوییەکان پاک کراونەتەوە.
+1