ئەم دوو رۆژە کەشەکە جێگیر دەبێت
ئاسمان ساماڵە و وشکەسەرماکەش تاڕادەیەک کەم دەبێتەوە
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەتەمای باران مەبەن، بەڵام وشکەسەرماکەی شکاوە و پلەکانی گەرماش لە سبینێوە کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
کەشوهەوای هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 18.12.2024، کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش جیاوازییەکی زۆریان نییە بەروارد بە دوێنێ.
دەشڵێت، بۆ سبەییش هیچ پەڵە هەوریک بە ئاسمانەوە نابیت و بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى