ژمارەى پێوانەییە

داهاتى ئێنڤیدیا بەرێژەى 106% بەرز بووەتەوە

964+

وریا فەتاح

کۆمپانیای “ئێنڤیدیا”ی ئەمریکی، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری چپی ئەلیکترۆنییە لە جیهاندا، راپۆرتی دارایی چارەکی رابردووی بڵاوکردەوە و سەرجەم پێشبینییەکانی بازاڕی تێپەڕاند، ئەمەش بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (AI) هەیە.

بەپێى راپۆرتەکە، لە ماوەی 3 مانگدا، داهاتی کۆمپانیاکە بە رێژەی 106% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 96.2 ملیار دۆلار. هەروەها پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە بە رێژەی 126% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 59.7 ملیار دۆلار بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو.

روونیشى کردووەتەوە کە پشکی شێری ئەم داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ سەنتەرەکانی زانیاری، کە بەتەنها 89 ملیار دۆلار داهاتیان هەبووە (بەرزبوونەوەی 117%).

کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات لە چارەکی داهاتوودا داهاتەکەی زیاتر بەرزببێتەوە و بگاتە 108 ملیار دۆلار.

هەروەها کۆمپانیاکە بڕی 26 ملیار دۆلاری وەک قازانج و کڕینەوەی پشکەکان بەسەر خاوەن پشکەکانیدا دابەشکردووە.