بەهۆی جەرد کردن

لە 29ـی ئەم مانگەوە مامەڵەی رەگەزنامە، پاسپۆرت و ئیقامە رادەگیرێت

964+

ژێوار خدر

بەهۆی جەرد کردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ مامەڵەی رەگەزنامە، پاسپۆرت و ئیقامە رادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە 29.12.2024ەوە تا 31.12.2024 مامەڵەکانی رەگەزنامە و پاسپۆرت و ئیقامە رادەگیرێت،  ئەمەش بەهۆی جەرد کردنەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هەریەک لە مامەڵەکانی، دەرکردنی پاسپۆرت و بەڵگەنامەی کەسی، تۆماری لەدایکبوون و هاوسەرگیری و مردن دەوەستن و گەشتکردنیش بۆ دەرەوەی وڵات زەحمەت دەبێت، کاریگەریشی دەبێت لەسەر دواکەوتنی پێدانی ناسنامە و رێکارەکانی گەشت و کۆچبەری.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە پێش ئەوەی گەشت بکەن، پلانی پێشوەختەی بۆ دابنێن چاودێری راگەیاندنە فەرمییەکان بکەن و بەدوای جێگرەوەیەکی کاتیدا بگەڕێن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراو...

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەمساڵ 12 هەزار بیانی دیپۆرتکراونەتەوە