سبەینێ جەوەکە بەتەواوەتی گەرم دەبێت
ئەمڕۆ جەوی خۆتان وەرگرن
لە سبەینێوە گەرما بەتینەکە دەگات
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کەشەکە تاڕادەیەک خۆشە و گەرماکە لاوازە، بەڵام لە سبەینێوە هەڵدەکشێ و چوارشەممە دەگاتە رادەی کوڵین.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 27.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێ و تینی گەرماکەش هەروەک دوێنێ دەبێ.
بەڵام بۆ سبەی سێشەممە وردە وردە گەرماکە بەهێزتر دەبێ و پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە، لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە سیلیزی.
پێشتر کەشناسی رایگەیاندبوو کە رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەموو ناوچەکان بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 50 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان:44 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:34 پلەی سیلیزی