بە تەواونەکراوی جێهێڵدراوە
ئەو پارکەی هەمووان لە کۆیە سەردانیان دەکرد نزیکەی 13 ساڵە داخراوە
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
پارکی هاموون لە قەزای کۆیە 16 ساڵ پێش ئێستا دروستکرا، بەڵام ئێستا کەس رووی تێناکات بەهۆی ئەوەی بەنیوەچڵی جێهێشتراوە و شارەوانیش دەڵێت ئەگەر بودجەیان لەبەدەست بێت نۆژەنی دەکەنەوە.
پارکەکە لە ساڵی 2006 لە لایەن شارەوانیی کۆیەوە دروستکراوە و دواتر دراوە بە کۆمپانیایەک، بۆ دامەزراندنی شاری یاری و سەرپەرشتیکردنی پارکەکە، بەڵام کۆمپانیاکە کارەکانی بەنیوەچڵی جێهێشت و تەواوی نەکرد.
محەمەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە، بە 964ـی وت، ئێستا خۆمان سەرپەرشتی پارکەکە دەکەین، بەڵام وەک بەشێک لە پارکەکانی تر، هیچ بودجەیەکی تایبەت بۆ نۆژەنکردنەوەی خەرج ناکرێت، بەڵام هەرکات بودجەی تایبەت دەربچێت نۆژەنی دەکەینەوە.
وتیشی، هەرکات پارکەکەمان نۆژەن کردەوە، بەشێکی دابین دەکەین بۆ دانانی کابینە و بەکرێدانی بە نرخێکی رەمزیی ساڵانە، بۆ ئەوەی خەڵکی کۆیە سوودی لێببینن و ئاوەدانیی زیاتریش روو لە پارکەکە بکات”
رووبەری پارکەکە نزیکەی چوار دۆنم زەوی دەبێت، دەکەوێتە خوارەوەی گەڕەکی هاموون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر