کێشەی کارەبای دانیشتووانی شەمامک چارەسەر بوو – وێنە؛ وەزارەتی کارەبا
کێشەی کارەباکەتان چارەسەر بوو
دانیشتووانی شەمامک ئەمشەو بە رووناکی دادەنیشن
964+
شۆڕش قادری
کێشەی کارەبای ناحیەی شەمامک لە پارێزگای هەولێر چارەسەر کرا و ئەمشەو دانیشتووانی ئەو دەڤەرە بە رووناکی دادەنیشن.
وەزارەتی کارەبای هەرێم چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای هەولێری داناوە و نووسیویەتی، شەوی رابردوو کێشەی وێستگەی کارەبای (132KV)ـی شەمامکیان چارەسەر کردووە دوای ئەوەی گۆڕەڕی کارەباکەی ئاگریگرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا کارەبای سنوورەکە ئاسایی بووەتەوە و خەڵکی ناوچەکە بۆ ئەمشەو هیچ کێشەیەکیان نابێ.
+2