سەرمایە و جگەر و گۆشت و گورچیلە بەرناکەوێت
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
جەوەکەی ساردە و جگەر و گۆشت گورچیلەکەی وەستای باییزی سلێمانی بەرناکەوێت و دەڵێت، هاوین و زستان فەرقی نییە و ئەم شتە خۆشانە هەر دەخورێت.
بەیانیان خواردنی جگەر لە کولتوری کوردیدا زۆر باوە و هاوڵاتیان بەتایبەت لەو خەوە خۆشە هەڵدەستن و دەچنە جگەرخانەکان، وەستا باییزی جگەرچی لە سلێمانی بە 964ـی وت، لە بەیانی زووەوە هاوڵاتیان سەردانمان دەکەن لە گەنج و پیر و منداڵ، زستان و هاوین فەرق ناکات و ئەم شتە خۆشانە دەخورێت، بەڵام زیاتر خواست لەسەر جگەرە و جگەری کاوڕیش بەکاردێنین لەبەر ئەوەی ناسکە”.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح