"جەرگم سووتا"

باوکی ئەو کچە 10 ساڵەی لە قوتابخانە گیانی لەدەستدا رووداوەکە دەگێڕێتەوە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوێنێ کچە قوتابیەکی تەمەن 10 ساڵ لە قوتابخانە خۆی کێشاوە بە شوشەدا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، باوکیشی دەڵێت هیچ سکاڵایەکیان نەکردووە.

ئاریان مەحمود باوکی ئەو کچە قوتابییەی گیانی لەدەستدا بۆ 964 وتی، قوتابخانەکەی نێودەوڵەتییە بەڵام ناکرێت ئاوا بێ بێکب بن لە جۆری دانانی جامەکان و هیچ سکاڵایەکیشم نەکردووە تا ئێستا بەس وەزیر لەسەر خەتە.

وتیشی، کچەکەی رایکردووە بگەڕێتەوە بۆ ماڵ بەڵام مەرگەگەی گەڕایەوە بۆ ماڵ و جەرگی دایک و باوکی سووتاند.

پێداچوونەوە: توانا نەقی