وەزارەتی دەرەوە قسەی هەیە

ئەمریکا نایەوێ تەقوتۆق لە رۆژئاوای کوردستان دروست ببێ

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وا دەردەکەوێ حەزیان بە پێکدادان و تەقوتۆق نەبێ لە رۆژئاوای کوردستان، وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتەکە دەڵێ، هەسەدە رۆڵی گەورەی لە شەڕی دژی تیرۆر هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.12.2024 وتی، ئەمریکا پابەندە بە درێژەدان بە ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە سوریا تا کۆتایی ئیدارەی سەرۆک بایدن، بە ئامانجی رێگریکردن لە باڵادەستی داعش دروستنەبوونی بۆشایی ئەمنی و سیاسی لەناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە بارەی دۆخی سەربازی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا “رۆژئاوای کوردستان” کە هێزەکانیان ئامادەییان هەیە، وتی، دەمانەوێت لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ پێکدادانێک نەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێى بەیاننامەیەک کە ئەنجومەنی دیموکراتی گەلانی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوى کردووەتەوە، لە ژێر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە مێژووییەی لە سوریا روویداوە، بڕیاریانداوە ئاڵای نوێ کە بە سێ رەنگی سەوز، سپی و رەش لەگەڵ سێ ئەستێرەی سوور، وەک رەمزی قۆناغی نوێ، کە گوزارشت لە سورییەکان دەکات، هەڵبکەن.

رۆژئاوای کوردستان بریاری دا ئاڵای نوێی سوریا هەڵبکات

رۆژئاوای کوردستان بریاری دا ئاڵای نوێی سوریا هەڵبکات