بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە وەڵام دەداتەوە

گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق کەی دەستپێدەکەنەوە؟

964+

شۆڕش قادری

پاش کەوتنی ئەسەد و رووخانی رژێمی سوریا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دیمەشق راگیران و دیاریش نییە کەی دەستپێدەکەنەوە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، “تا ئێستا دیار نییە کەی گەشتەکانمان لەگەڵ فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستپێدەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر هەفتانە 14 گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق ئەنجام دەدران.

دوای ئەوەی بەربەیانی رۆژی یەکشەممە 8.12.2024 رژێمی سوریا رووخا، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى هەولێر بە 964ـى وت،”لەلایەن هێڵى فڕۆکەوانى شام وینگز ئاگادار کراینەوە کە هیچ گەشتێک نابێت لە نێوان هەولێر و دیمەشق”.

ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر  رادەگیرێن

ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر رادەگیرێن

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ بەیروت بەردەوامە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ بەیروت بەردەوامە