بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب تەواو دەبێت
کەمێکی ماوە لۆد و قەرەباڵغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نەمێنێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
بڕیارە پێش سەری ساڵ پرۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بکرێتەوە.
هێمن جەلال سەرپرشتیاری پرۆژە بە 964ـی وت، کارەکانی پرۆژەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە پێش سەری ساڵ بەرووی شۆفێراندا بکرێتەوە .
باسی لەوەکرد، بە کردنەوەی ئەو بەرزە پردە لۆد و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەم دەبێتەوە و یوتێرنی لای پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
بەهرۆز سالار بەرێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، دەستیانکردووە بە سەوزکردنی ئەو جێگایانەی لە دەوری بەرزە پردەکەن و ئێستا سەرقاڵی لابردنی بەشێک لەو نەمامانەی لای پرۆژەی تۆفیق وەهبین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی