ژمارەیەک پێشمەرگە لەکاتی ئۆپراسیۆنێکدا دەردەکەون _ وێنە: وەزارەتی پێشمەرگە
سبەی بچن
بانکی دەربەندیخان هاوکاری لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
بانکی دەربەندیخان سبەی یەکشەممە 8.12.2024، هاوکاری لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی 11ی ئەمساڵ دابەش دەکات.
هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11، پێشتر خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.
ئەوکات ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 8.12.2024 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری مانگی 11ی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوە لە کاتێکدا کۆمەک و هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە تائێستا گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ساڵی 2014ـەوە، بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی – ناتۆ، بۆ بەگژداچوونەوەی “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” ناسراو بە داعش پێک هێندرا.