دیمەنێک لە درۆن - وێنە: ئەرشیف
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران:
“به دوو درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر باره‌گاكانمان”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4.11.2026 راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن كه به دوو درۆن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گانیان له دۆڵی ئالانه له باشووری كوردستان.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
لەدرێژەی هێرشە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی‌دا کاتژمێر ٨:٤۰ سەر لەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ۱۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی لە رێگای ۲ درۆنی بۆمبرێژکراوەوە یەکێک لە بارەگاکانی کۆمەڵە لە دۆڵی ئالانەی ناوچەی باڵیسان کرایە ئامانج. ئەم هێرەشە درۆنییە بێجگە لە زیانێکی کەمی ماڵی ،زیانی گیانی بە دواوە نەبووە و بە خۆشحاڵییەوە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لەو ناوچەیە سڵامەتن.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
۱۳ خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی
٤ی نوامبری ۲۰۲٦ی زایینی