دوو ساڵ و 14 رۆژە پەکیکەوتووە

کوردستان چاوی لە دەرگای پەرلەمانە

توانا نەقی

لە رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی شەشەم بەڕێوەچوو لەوکاتەوە جگە لە کۆبوونەوەی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەرگای پەرلەمان داخراوە و پەکیکەوتووە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 4.11.2026 دوای زیاتر لە دوو ساڵ بڕیارە کۆببنەوە وبەڵام لە ئێستاشەوە بەشێک لە کوتلە و حیزبەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە.

ئەمە بە یەکێک لە درێژترین کاتی پەککەوتنی پەرلەمانی هەرێم دادەنرێت کە دوو ساڵ و 14 رۆژە و جارێکی دیکەش کە نزیکەی دوساڵ بوو لە 2015 بۆ 2017 بەهۆی ناکۆکی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم پەرلەمان پەکیکەوتەوە.

ئێستاش ناکۆکیەکان دەرگاکەی داخستووە ئەمڕۆ ئەو پەککەوتەنە کۆتایی دێت یاخود دێژە دەکێشێت و ریکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات.