لە گەرمیان

تانکەرێک لە ماتۆڕسکیلێکیدا و ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا

شۆڕش قادری

لە ناحیەی باوەنوور لە گەرمیان، تانکەرێک لە ماتۆڕسکیلێکیدا و ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی هاتوچۆی گەرمیان، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 6.12.2024 لە ناحیەی باوەنور، تانکەرێک لە جۆری (مان) لەگەڵ ماتۆڕسکیلێک خۆیان بەیەکدا کێشاوە، بەوهۆیەوە  ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربووە و گەیەنراوەتە نەخۆشانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای چەند کاتژمێرێک ماتۆڕسوارەکە بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 21 ساڵە و  لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە، لێکۆڵینەوەشیان سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.