لە پڕ خۆى پیاکرد
پشیلەیەک نمایشێکی “رۆمیۆ و جولیەت” دەگۆڕێت بۆ کۆمیدی و دەبێتە ترێندی جیهانی
964+
وریا فەتاح
لە کاتی بەڕێوەچوونی شانۆگەریی بەناوبانگی “رۆمیۆ و جولیەت” لە شاری ئیزمیر لە تورکیا، پشیلەیەک بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو خۆی دەکات بە ناو تەختەی شانۆکەدا و سەرنجی ئامادەبووان و ئەکتەرەکان بۆ خۆی رادەکێشێت.
هەرچەندە پێشوەختە هیچ رۆڵ و جێگەیەک بۆ ئەم پشیلەیە لە سیناریۆکەدا دیاری نەکرابوو، بەڵام کاتێک دەچێتە سەر تەختەی شانۆکە، رەفتارە سەرنجڕاکێشەکانی دەبنە بەشێک لە نمایشەکە. ئەم دیمەنە کەشوهەوای خەماوی و تراجیدیی چیرۆکی رۆمیۆ و جولیەتی لای بینەران گۆڕی بۆ پێکەنین و شادومانی.
ڤیدیۆی ئەم پشیلە “ئەکتەرە” لە کاتی نمایشەکەدا بە خێرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و لە ئێستادا بووەتە ترێندێکی جیهانی.