چوار رۆژە بێ چارەنووسە

تیمێکی غەواسی راپەڕینیش گەیشتنە بەنداوی گۆمەسپان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی پێشمەرگەکە

فەرهاد حەسەن

چەندین تیمی فریاکەوتنی ناوچەی جیاواز چوونەتە بەنداوی گۆمەسپان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی کە چوار رۆژ لەمەوبەر کەوتووەتە ناو ئاوی ئەو بەنداوا چارەنووسی نادیارە، ئەمڕۆش تیمێکی غەواسی ئیدارەی راپەڕین گەیشتوونەتە ئەو شوێنە.

رۆژی 13.6.2026 توانا نەجم تەمەن 22 ساڵ و پیشەی پێشمەرگەیە و  خەڵکی گوندێکی نزیک بەنداوەکەیە بەناوی خۆران، کەوتووەتە ناو ئاوی بەنداوەکەوە.

بەرگری شارستانی راپەڕین وەکو هاوکاریکردنێکی ئەو تیمانەی لە بەنداوەکەن بڕیاریدا تیمێکی خۆی بنێرێت و لو ئێستاشدا دەستیان بە گەڕان و پشکنینی ئاوی بەنداوەکە کردووە.

بەرگری شارستانی راپەڕین  دەڵێت “هاوکاریکردن لە نێوان تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکان ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆیی گرنگە و نیشانەی رۆحی یەکگرتوویی، هاوکاری و بەرپرسیارییە. ئەم جۆرە هاوکارییانە دەبنە هۆی خێراتر و کاریگەرتر ئەنجامدانی ئەرکەکانی رزگارکردن رۆڵێکی بەرچاو لە سەرکەوتنی ئەرکە مرۆییەکاندا دەگێڕن”.