ئەگەرى نمەباران هەیە

پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە؛ سبەی گەرمیان دەچێتە سەروو 40 پلە

964+

وریا فەتاح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لەمڕۆ و سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بە جۆرێک سبەی چوارشەممە گەرما لە گەرمیان دەگاتە 42 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەرى کەمێک نمەباران هەیە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ سێشەممە (16.6.2026)، کەش بەگشتی ساماڵە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە. بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما (1 بۆ 2) پلە بەرزتر دەبنەوە.

سەبارەت بە سبەی چوارشەممە (17.6.2026)، کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما (2 بۆ 3) پلەی دیکەش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزببنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. لەم دوو رۆژەدا خێرایی با مامناوەند دەبێت (لە نێوان 5 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و مەودای بینینیش ئاساییە و لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.

 پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 37 پلە (ئەمڕۆ 35 پلەیە)
سلێمانی: 35 پلە (ئەمڕۆ 33 پلەیە)
دهۆک: 37 پلە (ئەمڕۆ 33 پلەیە)
هەڵەبجە: 38 پلە (ئەمڕۆ 36 پلەیە)
کەرکوک/گەرمیان: 42 پلە (ئەمڕۆ 39 پلەیە)
زاخۆ: 38 پلە (ئەمڕۆ 36 پلەیە)
چەمچەماڵ: 37 پلە (ئەمڕۆ 35 پلەیە)
پیرمام: 34 پلە (ئەمڕۆ 31 پلەیە)
حاجی ئۆمەران: 26 پلە (ئەمڕۆ 24 پلەیە)