127 کەسیان نەشتەرگەریان بۆ کراوە

مانگی رابردوو نزیکەی 23 هەزار منداڵ لە هەولێر نەخۆش کەوتوون

964+

شۆڕش قادری

وەرزی سەرمایە و زیاتر لە هەمووان، منداڵان تووشی پەتا و نەخۆشییە گوازراوەکان دەبن بۆیە مانگی رابردوو نزیکەی 23 هەزار منداڵ لە هەولێر نەخۆش کەوتوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە مانگی 11 دا 22 هەزار و 975 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەی راپەرینی فێرکاری بۆ منداڵانیان کردووە و لەو ژمارەیەش 14ـیان براونەتە بەشی چاودێری چڕ و چارەسەریان بۆ کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 127 منداڵی نەخۆشیش نەشتەرگەریان بۆ کراوە و بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان، ژمارەی نەشتەرگەرییەکان کەم بووە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاندبوو کە لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 15 هەزار و 392 منداڵ لە هەولێر لەدایکبوون.

نزیكەی 16 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

نزیكەی 16 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

نه‌خۆشخانه‌ی لەدایکبوونی هه‌ولێر راپۆرت له‌سه‌ر

نه‌خۆشخانه‌ی لەدایکبوونی هه‌ولێر راپۆرت له‌سه‌ر "كه‌یسه‌ ترسناكه‌كان" ئاماده‌ ده‌كات

تەندروستی هەولێر دوو لێژنەی پزیشکی دەباتە نەخۆشخانەی ...

تەندروستی هەولێر دوو لێژنەی پزیشکی دەباتە نەخۆشخانەی فێرکاری