لە رۆژى جیهانى کەمئەندامان دا
لەسەر کورسى ویڵچەر کەمئەندامان راکردنى کورتمەودایان ئەنجامدا
964+
دەشتی عارف -هەولێر
لە رۆژى جیهانى کەمئەندامان، چەند چالاکییەکى جۆراوجۆر لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، یەکێک لەو چالاکیانە راکردنى کورتمەودا بوو بە کورسى ویڵچەر.
سەنتەری بوژانەوەی جەستەی لەگەڵ کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور و لێژنەیی پارالمپی کوردستان، لە رۆژى جیهانى کەمئەندامان لە شارى هەولێر چەند چالاکییەکیان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئەنجامدا.
یەکێک لە چالاکییەکان راکردنى کورتمەودا بوو بۆ ئەو کەمئەندامانەى لەسەر کورسى ویڵچەرن و تێیدا تەحسین تەها، توانى پلەى یەکەم بەدەستبهێنێت.
تەحسین تەها وێراى ئەوەى ئامادەکارى نەکردبوو بۆ راکردنەکە، بەڵام وەک ئەوەى بە 964ـى وت،”دڵخۆشم بەو پێشبڕکێیە و دەمەوێت لە داهاتووشدا بەشدارى پێشبڕکێى جیاواز بکەم”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح