گوندی کۆنەباک؛ ئەو گوندەی زیاتر لە 80 دووانەی تێدایە
964+
ژووری هەواڵ
لە گوندی “كۆنەباک”، کە بە گوندی دووانەکان ناسراوە، سەرەڕای بەرەوپێشچوونی ژیان و بوونی ئامرازە نوێیەکان، دانیشتووانەکەی بەردەوامن لەسەر ژیانی سادەیی و سەرچاوەی سەرەکیی گوزەرانیان لەسەر ئاژەڵداری و بەخێوکردنی مەڕوداڵاتە،گوندەکە بەوە جیا دەکرێتەوە کە زیاتر لە 80 دووانەی تێدایە و تەمەنی بەتەمەنترینیان دەگاتە شەستەکانی تەمەنیان.
دانیشتووانی گوندەکە بە حەسەرەتەوە باسی لە ژیانی جاران و رابردووی ناوچەکەیان دەکەن، مام حاجییەک کە جوتیارێکی تەمەن درێژی گوندەکەیە ئاماژە بەوە دەکات، جاران گەنجەکان خەریکی کەسابەت بوون و بە فەقیری دەژیاین، بەڵام یەک کەس کاربکات بەشی هەموو ماڵەکەی دەکرد، بە پێچەوانەی ئێستا کە گەنجان دەخوێنن و ژیان ئاسان بووە بەڵام بەرەکەت و چێژی جارانی نەماوە.
نیشتەجێیەکی گوندەکە جەختی کردەوە کە لە گونددا رۆڵی ژن زۆر گرنگە و بەبێ ژن کار و ژیانی پیاوان قورستر دەبێت، سەرەڕای سەختییەکانی ژیان و کارکردن لە گوند، منداڵان و گەنجانی کۆنەباک بە گۆرانیی کوردی و دەنگی خۆشیان هەوایەکی ئارام و پڕ لە ژیانیان بە گوندەکە بەخشیوە.