ئەمڕۆ لە هیندستان
تیپی هونەری میللیی سلێمانی لە فێستیڤاڵی ڤاراناس نمایش دەکەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سەما لە شاری ڤاراناسی هیندستان بەڕێوەدەچێت، تیپی هونەری میللیی سلێمانی چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی لەوێدا پێشكەش دەكەن.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024 بڵاویكردەوە، شاندی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و تیپی هونەری میللیی سلێمانی
لە فێستیڤاڵی سەما لە شاری ڤاراناسی هیندستان بەشدارن، كە بە چاودێری سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی بەڕێوەدەچێت.
بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی رۆشنبیری، ئەمڕۆ هەینی تیپی هونەری میللیی سلێمانی، چەند تابلۆیەکی فۆلکلۆریی کوردی لە فێستیڤاڵەكەدا نمایش دەكەن.
وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، تیپی هونەری میللیی سلێمانی لەلایەن ئەنجومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان به ههماههنگی وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراون و بڕیارە بۆ ماوەی 10 رۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لە چەند فێستیڤالێکی “سەما و میوزیك” بهشداری بكەن و نمایشی کولتووریی کوردی پێشکەش بکەن.