باسى موچە ناکەن
ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش دوو بڕگە لە خۆى دەگرێت کە هیچیان پەیوەندیان بە موچەوە نییە.
حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـى 11ـى 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكەن.
لە بڕگەی یەكەمدا، راپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی فۆرمی خێزانی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان پێشكەش دەكرێت و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە تاووتوێ دەكرێن.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی پرۆژەبڕیارێكی پێشنیاركراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، تائێستا فەرمانبەرانى هەرێم موچەى مانگى 10ـى ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.