لە کاتى خوێندنەوەى گوێ لە گۆرانییەکە دەگرى
کتێبێک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى حەسەن زیرەک بڵاوکرایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لەسەر ژیان و بەرهەمەکانى هونەرمەندى کۆچکردووى کورد حەسەن زیرەک، کتێبێک بڵاوکرایەوە کە هەم تێکستى گۆرانییەکە و هەم نۆتە مۆسیقییەکان نوسراونەتەوە و بارکۆدێکیش لەگەڵ هەر گۆرانییەک هەیە و دەتوانى لەکاتى خوێندنەوەى گوێ لە گۆرانییەکەشى بگریت.
رەوف مەلایى، خاوەن کتێبخانە و بەرهەمهێنەرى کتێبەکە بە 964ـى وت،”کتێبەکە پێنج ساڵى ویست تا بەرهەمهات، حەزمان کرد لەگەڵ تێکستى گۆرانییەکان نۆتەکانى و بارکۆدێکیش لەسەر هەموو گۆرانییەکانى هەبێت، بۆ ئەوەى خوێنەر لە کاتى خوێندنەوەى لە رێگەى بارکۆدەکەوە گوێبیستى گۆرانییەکە بێت”.
وتیشى،”جگە لەوەش لە کۆتایى کتێبەکە فەرهەنگۆکێک کراوەتەوە بۆ ئەو وشانەى زیرەک بەکارى هێناوە و خەڵک لێى تیناگەت، لەو بەشەدا وشەکان شیکراونەتەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح